مەسرور بارزانی بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

درێژتر لە هەواڵ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بوو لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەی دیموکراسیدا.

ئەمەشی وت: بەم بۆنەوە ، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەکەم.سوپاسی خۆڕاگری و بەشداریی کارای هاووڵاتییان و بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. 

چی دیکە: سوپاسی کۆمیسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەم بۆ ئەنجامدان و سەرپەرشتیکردنی ئەم پرۆسەیە و دەستخۆشییان لێ دەکەم هەرچەندە بەشدارینەکردنی ڕێژەیەکی زۆری هاووڵاتیان بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بووە جێگەی نیگەرانیمان، بۆیە پێویستە هەوڵی جددی بدرێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن و مافی دەنگدانی هەر هاووڵاتییەک بە تەواوەتی مسۆگەر بکرێت.

هاوکات: سوپاسێکی تایبەت بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ئەو کەشە هێمنەی بۆ هەڵبژاردنیان رەخساند سوپاس بۆ چاودێرە نێودەوڵەتیەکان کە گەواهیدەری ئەم سەرکەوتنە بوون.

زیاتر: سوپاسی گشت لایەنە سیاسییەکان دەکەم بۆ بەشدارییان لەم هەڵبژاردنە و هاوکارییان بۆ سەرکەوتنی، پەنا بە خوا و بە  پاڵپشتی هاووڵاتیانی دڵسۆزمان، ئومێد دەخوازم بە هەبوونی پەرلەمانێکی کارا و بە بەشداریی دڵسۆزان و نیشتمانپەروەران، بتواندرێت هەرچی زووتر، کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بخرێتە خزمەتی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا