ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئەیلولی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

کوردستان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئەیلولی 11 وەزارەت دابەشدەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 17 تشرینی یەکەم وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 6 رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

زیاتر: هاوکات، ئەمڕۆ مووچە ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت: پەروەردە، وەزارەتی ناوخۆ، داد، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان و ئەنجوومەنی دادوەری.

ئەمەش بزانە: رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و هەر رۆژی پێنجشەمە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا