کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت؟

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی:  بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و لەشەودا لەلووتکەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە و لەهەندێ ناوچەی سنووریش نمە باران دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمار کراوەکانى دوێنێ.

ئەمەش هەیە:  چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با بەتایبەت لەسنووری باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

زیاتر: ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرمی لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 24 پلەیە و نزمترین پلە لە حاجى ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 11 پلەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا