هاوپەیمانێتی چاودێری بێلایەن: 300 پێشێلکاریمان لە دەنگداندا تۆمار کردووە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: هاوپەیمانێتی چاودێری بێلایەن ئامار و زانیارییەکانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

کێ وتی: سەلمە فاتیح، وتەبێژی هاوپەیمانێتی بێلایەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هاوپەیمانێتییەکەمان لە 69 رێکخراو لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە.

چی تر: لە رۆژی دەنگدانی تایبەت لە رێگەی 159 چاودێر و لە رۆژی دەنگدانی گشتی لە رێگەی دوو هەزار و 451 چاودێرەوە، چاودێری پڕۆسەکەمان کردووە، چاودێریکردنەکەش بێلایەن بووە و چاودێرەکانمان سەرجەم ئامار و تێبینییەکانیان تۆمارکردووە.

ئەمەش هەیە: لە میانەی بەڕێوەچووی پڕۆسەی دەنگداندا 300 جۆر پێشێلکاریمان تۆمارکردووە، ئەو 300 پێشێلکارییەش خۆی لە زیاتر لە 10 جۆر پێشێلکاری دەبینێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا