بابەتە سەرەکیەکە:
سەربازانی ئیسرائیل لە پێناو پاراستنی بارمتەکانی لای حەماس، داوای گەیشتنە رێککەوتن
و ئاگربەست دەکەن.
کێ وتی: رۆژنامەی ئۆرشەلیم
پۆستی ئیسرائیلی بڵاویکردوەتەوە: لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەیی سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگری و کار بە دەستانی ئەو وڵاتە کراوە، دەڵێن: ئێمە،
سەربازانی یەدەگ، سەرباز و ئەفسەر، بەم شێوەیە رایدەگەیەنین کە ناتوانین بەم
شێوەیە بەردەوام بین لە جەنگی غەززە و حوکمی کوشتن بەسەر خوشک و برا بارمتەکانمان
بسەپێنین.
زیاتر: ئەم 15 سەربازە
چوونەتە پاڵ 138 واژۆی دیکەی کۆکراوە و کە ئاماژە
بەوەدەکەن ئەمە کۆتایی خزمەتی ئێستایانە و چی دیکە ناتوانن درێژە بەو جەنگە بدەن،
هەندێکی دیکەشیان وەک هۆشداریەک بۆ ئەوەی گەیشتوونەتە خاڵی تێکشکاندن واژۆیان
کۆکردوەتەوە.