چی روویدا: لە ئەنقەرە هێرشێکی چەکداری کرایە سەر
کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا (تۆساش).
کێ وتی: عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە رایگەیاند:
لە هێرشەکەدا چوار کەس کوژراون و 14 کەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها بارودۆخی
تەندروستی سێ لە بریندارەکان سەختە.
چی تر: هێرشەکە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدراوە کە
یەکێکیان ژن بووە و ئەوی تریشیان پیاو بووە، هێزە ئەمنییەکانیشمان توانیویانە
هەردوو هێرشکەرەکە بکوژن.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا ناسنامەی هێرشکەرەکان ئاشکرا
نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.