فەهمی بورهان: ئێمە دژی سەرژمێری نین

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەگەڵ رۆژنامەی فیلی ئەڵمانی چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا.

راگەیەندراوی فەرمی: دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بڵاویکردەوە: فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەکەمان، چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ بریجیت سفینسون لە رۆژنامەی ناوبراوەوە ئەنجامدا و چاوپێکەوتنەکە تایبەت بوو بە سەرژمێری گشتی عێراق.

چی تر: لە چاوپێکەوتنەکەدا فەهمی بورهان وتی: مەترسی هەیە لەسەر ناوچەکوردستانییەکان بەگشتی و کەرکوک بەتایبەتی ، بەهۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە لە لایەن عەرەبی هاوردە لە دوای ساڵی 2017، هەروەها نەگەڕانەوەی ئاوارە ئێزیدیەکانی شەنگال بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان.

زیاتر: دەبێت ئەم سەرژمێریکردنە بۆ مەبەستە سەرەکییەکەی خۆی بکرێت کە ئەویش دیاریکردنی رێژەی دانیشتووان و خزمەتکردن بێت.

بۆچی: چونکە بە درێژایی ساڵانی رابردوو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق سەرژمێری گشتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی بەکارهێنراوە، هەروەها بۆ  بەمەستی دەرکردن و بەعەرەبکردن و راگواستی کورد بووە لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان.

ئەمەش هەیە: لە ئێستاشدا پێویستە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقی هەر لەو چوارچێوە دەستوریەدا بێ و نیگەرانیەکانی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان لە بەرچاو بگرێت، ئێمە دژی سەرژمێری نین و بە پێویستی ئەزانین، بەڵام جێبەجێکردنی مادەی 140 و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان لەم قۆناغەدا گرنگترن لە ئەنجامدانی سەرژمێری.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا