پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارانی رووداوەکەی بەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات دەستگیرکران

کوردستان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم تۆمەتبارانی رووداوەکەی ئەمڕۆی بەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات دەستگیرکران.

راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات لەشاری سلیمانی شەڕو ئاڵۆزی لە نێوان دوو لایەندا دروست بوو و لایەنیک هەستا بە تەقەکردن لەبەردەم بنکەی پۆلیسەکە کە بووە هۆی برینداربوونی ئەفسەرێک و دوو کارمەندمان لەگەڵ هاوڵاتییەک.

ئەمەش هەیە: دەستبەجێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران .

زیاتر: لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا