بابەتە سەرەکییەکە: پاش تێپەڕینی چەند مانگێک لە هەوڵی
بێ ئەنجام بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، جارێکی تر دانووستانەکان
دەستپێدەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا لە میانەی گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی دەوحەی کرد و لەگەڵ
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ کۆبووەوە.
چی تر: دوای کۆبوونەوەکە بلینکن وتی: نێوەندگیران
بەدواداچوون بۆ بژاردەی نوێ دەکەن و گفتوگۆکان وایکردووە، دانوستانەکان بۆ
راگەیاندنی ئاگربەست لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێبکەنەوە.
زیاتر: واشنتۆن و دەوحە بەدوای پلانێکدا دەگەڕێن کە لە
چوارچێوەیدا ئیسرائیل بتوانێت بکشێتەوە و حەماسیش خۆی رێکنەخاتەوە، گەلی
فەڵەستینیش بتوانن ژیان و داهاتووی خۆیان بنیاتبنێنەوە.