کاندیدانی بەرەی گەل: بەردەوام دەبین لەگەڵ پرۆژەی سیاسی لایەنەکەمان

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی لیستی بەرەی گەل، لەگەڵ کاندیدانی لیستەکە کۆبووەوە،

سەرچاوە: میدیای نزیک لە بەرەی گەل بڵاویکردەوە: لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و کار و پرۆژەکانی داهاتووی بەرەی گەل تاوتوێ کرا و ئامادەبووان را و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو.

هاوکات: لە کۆبوونەوەکەدا کاندیدانی بەرەی گەل بەردەوامیدانیان لەگەڵ پرۆژەی سیاسی لایەنەکە راگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا، پێکەوە کار دەکەن بۆ بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی ئەو هێزە سیاسییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا