کاندیدە سەرکەوتووەکەی بزوتنەوەی بابلیون: لایەنگری باشمان لە سلێمانی هەیە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرکەوتنی کاندیدێکی کریستیانەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە.

لێدوانی فەرمی: دانا ئامانج کاندیدی سەرکەوتووی بزووتنەوەی بابلیون بە BMC راگەیاند: ئێمە وەکو بزوتنەوەی بابلیون لایەنگری باشمان هەیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

زیاتر: هۆکاری سەرکەوتنم ئەوەیە کە هەمیشە هەوڵمانداوە خزمەتی خەڵک و دامودەزگا حکومییەکان بکەین و توانیومانە متمانەی کەسانی کورد و عەرەب و تورکمانیش بەدەستبهێنین.

ئەمەش هەیە: ئێمە تەنها پشتمان بە کریستیانەکان نەبەستووە بۆ پڕۆسەی دەنگدان، ئیسلامی، زەردەشتی و ئێزدی دەنگیان پێدواین لە پڕۆسەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا