بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عێراق
ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری حەویجە ئەنجامدا.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە: لە
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەدا توانرا تیرۆرستێکی داواکراو بەناوی (س.ح.ل) لەدایکبووی
1971 دەستگیربکرێت.
ئەمەش هەیە: ناوبراو پێشینەی کاری هەیە لەناو رێکخراوی تیرۆرستی داعش، جیا
لەوەی وەک چەکدارێک بەشێک بووە لە (دیوانی جوند) لە چەند بەشێکی جیای رێکخراوەکەش
کاریکردووە.
چی تر: پاش دەستگیرکردنی راستەوخۆ رادەستی یاسا کرا بەمەبەستی گرتنەبەری
ڕێکاری یاسایی بەرامبەری.