واتسئاپ تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

هەمەرەنگ 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: واتسئاپ خۆی ئامادە دەکات بۆ بەردەست خستنی تایبەتمەندیەکی سەرنج راکێش کە بەکارهێنەران دەتوانن پاکێجی ستیکەری تایبەت بە خۆیان دروست بکەن و هاوبەشی بکەن.

کێ وتی: پێگەیی پوون نیوز بڵاویکردوەتەوە: بەم نوێکارییە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە دەتوانن ستیکەری تایبەت بە خۆیان راستەوخۆ لە واتسئاپەوە دروستبکەن و لەگەڵ هاوڕێکانیان هاوبەشی بکەن.

ئەمەش هەیە: ئەم تایبەتمەندییە ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەران دەکات بۆ رێکخستنی ستیکەرەکان لە یەک پاکێجدا لەبری ئەوەی لە بەشی دڵخوازەکان هەڵیانبگرن.

زیاتر: تایبەتمەندی هاوبەشکردنی پاکێجی ستیکەر هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندایە و بڕیارە لە نوێکردنەوەیەکی داهاتوودا بۆ ئەپەکە زیاد بکرێت، لە ئێستادا بۆ سیستەمی ئەندرۆید وەشانی تاقیکاری بەردەست خراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا