بابەتە سەرەکیەکە: لیۆنێل
مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناوی ئەو یاریزانەی ئاشکرا دەکات کە بڕوای وایە
شایستەی خەڵاتی باڵۆندۆری ئەمساڵە.
لێدوانی فەرمی: لیۆنێل
مێسی، یاریزانی ئینتەرمیامی ئەمریکی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند: لاوتارۆ
مارتینێز ساڵێکی نایابی بەڕێکرد لەگەڵ یانەکەی و لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا گۆڵی تۆمارکرد و
گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەش بوو، بۆیە بە بڕوای من لە هەموو یاریزانەکانی دیکە
شایستەترە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.
زیاتر: بریارە 28ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، لە پاریس براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا
بکرێت، کە ئەمساڵ گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بە هاوبەشی
دابەشی دەکەن.