رەوتی هەڵوێست: هێشتا بڕیاری نەچوونە پەرلەمانمان نەداوە

کوردستان 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: رەوتی هەڵوێست هێشتا بڕیاری بەشدارینەکردنی لە پەرلەمانی داهاتووی کوردستان نەداوە.


کێ  وتی:
سەردار قادر وتەبێژی رەوتی هەڵوێست رایگەیاند: لە ئێستادا لە راوێژ و گفتوگۆداین سەبارەت بە بەشداریکردنمان لە پەرلەمانی داهاتووی کوردستان.

چی تر: چاوەڕوانی وەڵامی ئەو سکاڵایانە دەکەین کە دژی ساختەکارییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن تۆمارمان کردوون و دوای وەڵامدانەوەمان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆمان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا