ئێران جۆری ئەو مووشەکەی ئاشکراکرد کە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشیکراوەتەسەر

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سوپای ئێران بڵاویکردەوە ئیسرائیل مووشەکی بۆشایی ئاسمانیی بەکارهێناوە بۆ خۆدزینەوە لە بەرپەرچدانەوە لەسەر ئاسمانی عێراق. 

راگەیاندراوی فەرمی:  سوپای ئێران رایگەیاند، ئەو کڵاوە مووشەکیەی ئیسرائیل بەکاری هێناوە کێشی زۆر سووک بووە بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئامانجانەی لەو سێ پارێزگایەی بۆردوومانی کردووە. 

ئەمەش هەیە:  شوێنەکانی ڕاداری سەربازی ئێران زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام دەتوانرێت هەندێکیان چاکبکرێنەوە. 

بیرخستنەوە: ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران وەک وەڵامێک بۆ بۆردومانی مووشەکی بالستیکی ئێران کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجامیدا، سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی چوار سەربازی راگەیاند کە سەرجەمیان سەر بە هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بوون.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا