بابەتە سەرەکیەکە: ژماردنەوەی دەنگەکانی ئەو سندوقانەی
کێشەیان تێدابوو تەواو بووە و ئەنجامەکانیش هاوشێوەی ئەنجامی ئەلیکترۆنی سندوقەکان
بووە.
کێ وتی: نەبەرد عومەر رایگەیاند، ئەو سندوقانەى کێشەیان
لەسەر بووە، بە دەستى ژماردنیان بۆ کراوەتەوە، بەڵام ئەنجامەکان هاوشێوەى ئەو ئەنجامە
بووە کە سیستمى ئەلیکترۆنى سندوقەکە ئاشکرایکردووە
ئەمەش هەیە: هەرکاتێک کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئەنجامى کۆتایی
پرۆسەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانى راگەیاند، لایەنی سیاسی و کاندیدەکان دەتوانن لەماوەى سێ
رۆژدا تانە لە ئەنجامەکانى پڕۆسەکە بدەن.
بیرخستنەوە: ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەم
بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگی لیست
و کاندیدەکان، بەشێکیان رەخنەیان لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە و ئەنجامەکانی
گرت.