" لە سبەینێوە دۆلار بە نرخی فەرمی دەبێت لە فرۆکەخانەی سلێمانی "

درێژتر لە هەواڵ 15 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، گەشتیاران لە سبەینێوە دەتوانن لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی بکڕن.

لێدوانی فەرمی: بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند: لە سبەینێوە گەشتیارانی پارێزگای سلێمانی لە کاتی گەشت کردن دەتوانن هاوشێوەی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق سود لە کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن.

ئەمەشی وت: لە ماوەی ڕابردوو لە هەوڵدا بووین بۆ کردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلار لە رێگای فرۆکەخانەی سلێمانییەوە بە گەشتیاران.

زیاتر: دەستخۆشی لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەرێوبەری گشتی بانکی تی بی ئای و بەرێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەین کە هاوکار بوون لە جێبەجێکردنی پرۆسەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا