بابەتە
سەرەکیەکە: شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، پاش هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنی بۆ سەر مۆڵگەکانی
چەکدارانی داعش، تەرمی چوار ئەندامی رێکخراوەکە دۆزرایەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند: پاش
هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی عێراق لەجۆری ئێف 16 لە
گوندی پەلکانەی رۆژهەڵاتی
سەڵاحەدین، تەرمی چوار تیرۆریست دۆزراوەتەوە.
ئەمەشی
وت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزێک بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی
سەڵاحەدین لە هێزە تایبەتەکان و هەواڵگری سەربازیی و چاودێرانی تەکنیکی، دەستیان
بە ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانی کرد بۆ پشکنینی شوێنی هێرشە ئاسمانییەکە.
زیاتر:
هێزەکە توانیویەتی سێ پشتێنی بۆمبڕێژکراو هەڵبوەشێنێتەوە، هەروەها چەک و کەرەستەی
لۆجستیکی و ئامێری جۆراوجۆر بدۆزێتەوە لەناو تونێلی یەکێک لە چیاکان کە بە فڕۆکەی F16 بە
وردی بە ئامانج گیراون.