بە تۆمەتی دزینی 57 ملیۆن دینار کەسێک دەستگیرکرا

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی،  دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی 57 ملیۆن دینار راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی لەکاتژمێر 4ـی سەرلەبەیانی 20 تشرینی یەکەم، لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزێک قاسەی دوکانێک دەبڕێت و بڕی 57 ملیۆن دیناری عێراقی دەدزێت و راستەوخۆ تۆمەتبار تەواوی پارەکە لە کۆگایەکدا دەشارێتەوە.

ئەمەش هەیە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ رووداوەکە دەستپێکرد و بەسوود وەرگرتن لە تۆڕی کامێراکانی چاودێری دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ماوەی شەش کاتژمێردا تۆمەتباری رووداوەکە دەستنیشانکرا و دەستگیرکرا، تەواوی پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە.

زیاتر: لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا