قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە بەشێک لە پرۆژە ستراتیجیەکانمان بهێنینە دەڤەری راپەڕین

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، مەبەستمانە بەشێک لە پڕۆژە ستراتیجییەکانمان بهێنینە ئیدارەی راپەڕین و  ببێتە مایەی فەراهەمکردنی هەلی کاری زیاتر .

راگەیەندراوی فەرمی: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەرەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە: وەک چۆن لە سەرەتای مانگی حوزەیران بەڵێنم پێدابوون، چەندین پڕۆژەمان لەدەڤەری راپەڕین جێبەجێکرد.

ئەمەشی وت: ئێستاش دەستمان کردوە بە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی دیکە لەو دەڤەرە ئازیزە، لەوانە: پڕۆژەی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردن و دروستکردنی قوتابخانە و جوانکاری ناو شار و روناککردنەوەی شەقام و فراوانکردنی جادەی دەروازەی راپەڕین و چەندین پڕۆژەی دیکە.

چی دیکە: مەبەستمانە بەشێک لەپڕۆژە ستراتیجییەکانیشمان بهێنینە ئەو دەڤەرە کە ببێتە مایەی فەراهەمکردنی هەلی کاری زیاتر لەئیدارەی راپەڕین.

زیاتر: ئێوە بەوەفا و راستگۆ بوون لەگەڵمان.. دڵنیابن ئێمەش بەوەفا و راستگۆ ئەبین لەگەڵتان.. ئێوە لەگەڵمان بوون.. ئێمەش لەگەڵتان دەبین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا