بابەتە سەرەکییەکە: محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی
تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
بڵاویکردەوە: لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر بەرەوەپێشبردنی پەیوەندییە
هاوبەشەکانی نێوانیان لە چوارچێوەی بوارەکانی دارایی، وزە و تەکنەلۆژیا کردەوە.
چی تر: سودانی ئاگاداری بەڵێنەکەی ترەمپە کە سەبارەت بە
کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوچەکە دابووی، هەربۆیە هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی
کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە.
هاوکات: ترەمپ خواستی خۆی بۆ هاوکاری ئەرێنی لەگەڵ
سودانی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێک لە داهاتوویەکی نزیکدا پیشاندا.