بابەتە
سەرەکیەکە: ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە هاوکاریکردنی منداڵان (یونسێف)
رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل رۆژانە 35 منداڵی فەڵەستینی لە کەرتی
غەززە کوژراون.
لێدوانی فەرمی: جەیمس ئەلدەر، وتەبێژی یونسێف لە میانی کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیی لە شاری جنێڤی سویسرا
رایگەیاند، بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە تاوەکو ئێستا
15 هەزار منداڵ کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد:
ئەوە بە واتای کوشتنی 35 منداڵ دێت لە رۆژێکدا بۆ ماوەی 14 مانگ.