بابەتە سەرەکیەکە: دۆینە یەکێکە لە خواردنە فۆلکلۆرییەکان و زیاتر
لە وەرزی زستاندا دەخورێت، جگە لەوەی گەرمی بە جەستە دەبەخشێت لە هەمان کاتدا سوڕی
خوێن چالاک دەکات و کێش دادەبەزێنێت.
زانیاری: کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک کۆمەڵێک
سودی خواردنی دۆینەی خستوەتەڕوو:
یەکەم: وزە بە
جەستە دەبەخشێت و یارمەتی چالاککردنی پڕۆسەی میتابۆلێزم و سووڕی خوێن دەدات.
دووەم: دەوڵەمەندە
بە ڤیتامین و کانزاکان و ماددە ڕیشاڵییەکان بە تایبەت کۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) کەڕۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ تەندروستیی مێشک و کۆئەندامی
دەمار.
سێیەم: زۆر بهسووده
بۆ کاتی ڕێجیم و دابهزاندنی کێش و ڕێگریکردن له قهڵهوبوونهوه و زۆری کێش،
چونکه بڕێکی کهم کالۆری تێدایه و دهوڵهمهنده به مادده ڕیشاڵییهکان و ئاو
کە هەستی تێریت پێدەبەخشن.
چوارەم: کۆئەندامی
هەرس چالاک دەکات، کە بەهۆیەوە چارەسەری قەبزی و گرژی ریخۆڵە دەکات.
پێنجەم: بەهێزکردنی
کۆئەندامی بەرگریی لەش و یارمەتی خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان دەدات .
شەشەم: خۆپاراستن
له هەندێک جۆری شێرپهنجه بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات.
حەوتەم: یارمەتی
کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن دەدات.