ریاڵ مەدرید چاودێری بەرگریکارێکی نەسری سعودی دەکات

وەرزش پێش 1 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ریال مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک دەستپێکردووە و چاودێری ئێمریک لاپۆرت، بەرگریکاری نەسری سعوودی دەکات.

سەرچاوە: رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە: ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کەوتووەتە دۆخێکی نائاساییەوە و دەیەوێت بەزووترین کات، کێشەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر بکات.

ئەمەش هەیە: پاش ئەوەی بەهۆی پێکانەوە ئیدێر میلیتاو بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریکردن دادەبڕێت، ریاڵ مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا دەکەوێتە جوڵەو چالاک دەبێت.

زیاتر: کارگێڕی یانەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی، سەرقاڵی هەڵسەنگاندنن بۆ ئاستی چەند یاریزانێکی دیاریکراو، یەکێک لەوانە ئێمریک لاپۆرتی ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی نەسرە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا