بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل بەرپرسیارێتی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە لوبنانی گرتە
ئەستۆ.
کێ دەڵێت: کەناڵی جەزیرە بڵاوی کردووەتەوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتدا نەتانیاهۆ
بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەی لە ئەستۆ گرتووە، کە لە لوبنان لە یەککاتدا ئامێرەکان
تەقینەوە و بەهۆیەوە 12 كەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران كەسی دیكەش برینداربوون.
چی تر:
لەکۆبوونەوەکە باسی ئەوەشکراوە، ئەم کارە سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرپرسانی
باڵای دامەزراوە ئەمنییەکان ئەنجامدراوە، داوایان کردووە تەنانەت حەسەن نەسروڵاش نەکوژرێت.