وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: کورد هاوپەیمانی ئێمەیە

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە مەراسیمی وەرگرتنی پۆستەکەیدا دەڵێت" گەلی کورد نەتەوەیەکی گەورەیە، ئەوان هاوپەیمانی ئێمەن".

لێدوانی فەرمی: گیدیۆن سەعار وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل بە تایمز ئیسرائیلی راگەیاندووە: کورد لەلایەن ئێران و تورکیاوە زوڵم و ستەمی لێدەکرێت، پێویستە دەستییان بۆ درێژ بکەین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان پتەوتر بکەین.

زیاتر: لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل و مۆساد بە هاوکاری لەگەڵ ئێران، پشتیوانی پێشمەرگەیان کردووە لە دژی حکومەتی عێراق.

چی تر: ئەو هاوپەیمانییانە دەبێ لەپاڵ ڕێککەوتنەکان لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی فۆرم بگرن، کە لەدوای شەڕەکانی حەماس و حزبوڵا ئاسانتر بەدی دەهێنرێن.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا