سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە سلێمانی

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: کەمێک پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پێشوازی لێکرا.

دواتر: بڕیارە هەریەکە لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

چی تر: پاش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەریەکە لە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا