بابەتە سەرەکییەکە: پۆلیسی سلێمانی زانیاری نوێ لەبارەی
رووداوەکەی ئەمڕۆی بەکرەجۆوە بڵاودەکاتەوە کە تیایدا دوو خوشک کوژران.
کێ وتی: سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە دەنگی
ئەمەریکای راگەیاند: هیچ کەسێکی تر تایبەت بە دۆسیەی ئەو کچانە کۆتایی بە ژیانی
خۆی نەهێناوە.
چی تر: هەرچەندە دەوترێت ئەو دوو خوشکە لەلایەن برایەکیانەوە
کوژراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە ئەو تۆمەتە
پشتڕاستنەکراوەتەوە.
زیاتر: تاوەکو ئەم ساتە هیچ کەسێکمان لەسەر دۆسیەکە
دەستگیر نەکردووە و ناتوانین بڵێین براکەیان بکوژە، هەروەها ئەو دەنگۆیەی باسی لەوە
دەکرد دوای رووداوەکە برای قوربانییەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت، دوورە لە
راستییەوە.