بابەتە
سەرەکیەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی و
قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوی
فەرمی: لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، قەدەغەی هاتووچۆ لە کاتژمێر 12ی شەوی 19 لەسەر
20ی ئەم مانگە دەست پێدەکات، تاوەکوو کاتژمێر 12ی شەوی 21 لەسەر 22ی تشرینی دووەم.
زیاتر: جووڵەی
هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل لە کاتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگا،
قەزا و ناحیەکان سنووردار دەکرێت، جگە لە حاڵەتە مرۆیی و زۆر پێویستەکان.
چی تر: لایەنە
ئەمنییەکان و سەرجەم بژمێرەکان، بەڕێوەبەری گەڕەک/گوند و یاریدەدەرەکانیان،
سەرپەرشتیاران و چاودێران قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە.
کێی تر: رۆژنامەنووسان
و راگەیاندنکاران کە لایەنە فەرمییەکان رێگەیان پێ داوە و هەڵگری باجی ناساندنن لە
دوو رۆژی قەدەغەی هاتووچۆدا رێگەپێدراون.
ئەمەش هەیە:
سەرجەم ئەو کەسانەی ئێشکگرن لە ناوەندەکانی تەندروستی و خزمەتگوزاری فەرمانگە و
دامەزراوە حکومییەکان، بە پێی مۆڵەتی فەرمیی فەرمانگەکە رێگەپێدراو دەبن.