بابەتە سەرەکییەکە: رێباز حەملان بووە بریکاری وەزارەتی
دارایی عێراق و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستبەکار ببێت.
زانیاری تایبەت: مەسعود حەیدەر لە پۆستی بریکاری
وەزارەتی دارایی عێراق دوورخراوەتەوە و رێباز حەملان وەک شوێنگرەوەی دیاریکراوە.
پێشتر: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێباز
حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بوو بۆ کاروباری دارایی و ئابووری.