پەیامی سودانی لەسەر مەزاری مام جەلال

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و لە تیانووسی یاداشتەکانی مەزارەکەدا یادەوەرییەکی نووسی.

چی نووسی: ناوبراو لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: ئەمڕۆ 13ی تشرینی دووەم، شەرەفمەندبووین بە سەردانیکردنی مەزاری سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی.

زیاتر: ئەمڕۆ یادی سیمبولێکی نیستمانیی سۆڕشگێڕ دژی دیکتاتۆرییەت دەکەینەوە، کە رۆڵێکی گەورەی لە بونیاندنانی پڕۆسەی سیاسی عێراق هەبووە لەدوای ساڵی 2003.

ئەمەش هەیە: پێویستە وانە لە ژیانی کۆچکردوو وەربگرین کە زۆر سوور بوو لەسەر یەکڕیزی و بەرەوپێشچوونی بەرژەوەندییە باڵاکان، ئەو رۆڵی هەبوو بۆ خزمەتکردنی هەموو گەلی عێراق بە سەرەم پێکهاتەکانییەوە.

لە کۆتاییدا: ئارامی بۆ رۆحی مام جەلال، هیوای گەورەمان هەیە بەوەی کوڕەکانی ناوبراو و هاوڕێکانی لەسەر رێبازەکەی بەردەوامبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا