یۆڤانتۆس گرێبەستی پۆگبای هەڵوەشاندەوە

وەرزش پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی گرێبەستی پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی هەڵوەشاندەوە.

بەیاننامەی فەرمی: یانە ئیتاڵییەکە بڵاویکردەوە: لەگەڵ ناوبراو گەیشتووینەتە رێککەوتن کە گرێبەستەکەی نێوانمان کۆتایی پێبهێنین و تاوەکو 30ی ئەم مانگە لەگەڵمان بەردەوام دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆگبای فەڕەنسی پێشتر بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بڕیاردرا بۆ ماوەی چوار ساڵ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

دواتر: سزاکەی ناوبراو کەمکرایەوە و بڕیاربوو مانگی ئاداری داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا