بابەتە سەرەکییەکە: عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانیی تورکیا
بە یاوەری شاندێک لە کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا و یەکێتی بهەڵیندەرانی
وڵاتەکەی، سەردانی عێراق دەکات.
زیاتر: ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردەوە: ناوبراو سبەی
دەگاتە بەغدا و سەردانەکەی ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی
بەسڕەش دەکات و چەند کۆبوونەوەیەکیش ئەنجام دەدات.
ئامانج: وەزیری بازرگانی تورکیا هەوڵدەدات لەم سەردانەیدا
پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نیوان هەردوو وڵات لە بواری بازرگانیدا بەهێز بکات و پەرە
بە رۆڵی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بدات لە عێراق.