بابەتە سەرەکییەکە: چەند هەڵەیەکی باو هەیە کە لە ئەگەری
ئەنجامدانیان لە بەیانیاندا، زیانی تەندروستیان لێدەکەوێتەوە.
سەرچاوە: پێگەی "سەدا"ی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە:
باشترین کار بۆ ئەوەی پشوویەکی گونجاو بدەیت ئەوەیە کە شەوانە لە یەک کاتدا بخەویت
و بەیانیان لە یەک کاتدا بە ئاگا بێیت.
زیاتر: دوای بە ئاگاهاتنت، چەند هەڵەیەک هەیە کە نابێت
لە بەیانیاندا ئەنجامیان بدەیت:
مانەوە لە تاریکیدا: زۆر لە تاریکی ژوورەکەتدا
مەمێنەرەوە، چونکە تیشکی خۆر لەو کاتەدا یارمەتیت دەدات کاتژمێری جەستەت
رێکبخەیتەوە.
تا درەنگ خەوتن: باشترین رێگا بۆ باشترکردنی خەو،
دیاریکردنی کاتێکە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی تیایدا بخەویت، دیاریکردنی کاتێکیش بۆ ئەوەی
تیایدا بە ئاگا بێیت.
دەستبەجێ هەستان لە جێگەی خەوەکەت: کاتێک بەخێرایی لە
دۆخی راکشانەوە دەچیتە دۆخی راوەستان بەپێوە، هێزی کێشکردن پەستانی خوێنت بەرەو
قاچەکانت دەبات، ئەمەش وادەکات پەستانی خوێنت لەناکاو داببەزێت.
بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: بەیانیان با یەکەم
کارت لەدوای بە ئاگا هاتنت بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، چونکە
دەبێتە هۆی فشار و دڵەڕاوکێ.