بابەتە سەرەکیەکە:
دەستەی دادوەری لە کۆی 41 تانەی پێشکەشکراو لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
38 تانەی رەتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە
غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت: دوای
پێشکەشکردنی تانەکان، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە ماوەی حەوت رۆژدا وەڵامی سەرجەم
تانەکانی دایەوە و دواتر رەوانەی دەستەی دادوەری کردووە.
زیاتر: ئەمڕۆ
دەستەکە وەڵام و کاری ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی بە پەسەند و دروست دانا و سەرجەم ئەو
تانانەی رەتکردەوە.
چی تر: ئەو سێ
تانەیەی کە ماون، لەم هەفتەیەدا لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە یەکلایی دەکرێنەوە.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: بەپێی یاسا دوای یەکلایی کردنەوەی تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە،
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسەند
دەکات.