بابەتە سەرەکیەکە: ئەمریکا بۆ دواین جار داوا لە عێراق دەکات،
هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ رێگەگرتن لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ئیسرائیل.
کێ وتی: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەغدای ئاگادارکردووەتەوە، تەواوی
ئامرازەكانی فشاری بۆ سەر ئیسرائیل كۆتایهاتووە.
زیاتر: ئەگەری گورزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق نزیكە ئەگەر بەغدا
رێگە لە هێرشی ئەو گروپانە نەگرێت كە لەناو خاكەكەیەوە ئەنجامیدەدەن بۆ سەر ئیسرائیل.
ئەمەش هەیە: لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە ئەمنیەکانی عێراق دەڵێن، حكومەتی
عێراق هەموو رێوشوێنێكی پێویستی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل گرتووەتەبەر
و لە مەترسیداری دۆخەكە ئاگادارن.