بابەتە سەرەکیەکە: تیمەکانی
سەرژمێریی سەردانی محەمەد شیاع سودانیان لەماڵەکەی کردووە و سەرجەم زانیاری پێویستی
خۆی و خێزانەکەی تۆمارکراوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: تیمەکانی سەرژمێریی سەردانی محەمەد
شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانیان لەماڵەکەی خۆیدا کردووە و سەرجەم زانیاری پێویستی و
تایبەتی خۆی و خێزانەکەی بۆ پرۆسەکە تۆمارکراوە.
ئەمەش هەیە:
سەرۆک وەزیران جەختی لەوەکردەوە، کە پێویستە هاوڵاتییان هەماهەنگ و یارمەتیدەری
تیمەکانی سەرژمێری بن بە پێدانی زانیاری درووست بەهۆی گرنگی رۆڵی ئەو زانیارییانە لە
پلانی داهاتووی گەشەپێدان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان، بۆ داهاتووی نەوەکانمان یەکلایکەرەوەیە.
هاوکات: ئاماژەی بە رۆڵی کارمەندان و پێکهاتەکان و دەزگا حکومییەکان لە سەرخستنی سەرژمێریدا
دەیگێڕن و پێویستە گوێ بەو دەنگۆیانە نەدرێت کە زانیاری ناڕاست و چەواشەکاری بڵاودەکەنەوە.