بابەتە سەرەکیەکە: راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، نابێت
عێراق لە هیچ ئاڵۆزییەک کە لە ناوچەکەدا هەیە تێوە بگلێت.
کێ وتی: قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، حکومەتی
عێراق لەگەڵ گەلەکەی بەهێز و یەکگرتوون و لەگەڵ هێزەکانیان لە توانایاندایە بەرگری
لە خاک و ئاسمانی عێراق بکەن و بیپارێزن.
ئەوەشی وت:
عێراق رێگە نادات هیچ کاتێک خاک و ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێکی دیکە
بەکار بهێندرێت، هەوڵدەدەن بۆ بەدوورگرتنی وڵات لەهەر هەڕەشە و مەترسییەکی جەنگ
هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن.