بابەتە سەرەکیەکە: بەرەی
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشمان
کردووەتەوە سەر پێگەیەکی گرنگ لە باشووری ئیسرائیل.
راگەیەندراوی فەرمی: بەرەی
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند: لە درێژەی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی
دوژمن و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و لوبنان و لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیی لە دژی
خەڵکی مەدەنی، لەوانەش منداڵان، ژنان و بەساڵاچووان دەکرێت.
زیاتر: بە
بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشمان کردووەتەوە سەر پێگەیەکی گرنگ لە ناوچەی رەشڕاش لە ئیلاتی باشووری ئیسرائیل.
چی تر: مقاوەمەی ئیسلامی
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپراسیۆن و هێرشەکانمان بە شێوەی خێراتر بەردەوام دەبن.