بابەتە سەرکییەکە: لەدوای بەکارهێنانی مووشەکی
دوورمەودای بەڕیتانیا و ئەمەریکا لەلایەن ئۆکرانیاوە، بۆ یەکەمجار پوتین لێدوانی
دا.
چی وت: سەرۆکی روسیا رایگەیاند: بە بەکارهێنانی مووشەکەکانی
رۆژئاوا لەلایەن کیێڤەوە، ململانێکانی ئۆکرانیا سرووشتی جەنگی جیهانی وەرگرتووە.
زیاتر: ئەو کارەی ئۆکرانیا کردی ناتوانێت کاریگەری لەسەر
پێشڕەوییەکانی سوپای وڵاتەکەمان هەبێت و ئێمە بەردەوام دەبین.
ئەمەش هەیە: لە ئەگەری هەر پەرەسەندنێک لە هێرشەکانی ئۆکرانیا،
ئەوا ئێمەش بە شێوەیەکی یەکلاییکەرەوە وەڵاممان دەبێت، لە دوایین پێشهاتیشدا بنکەی
پیشەسازیی فڕۆکەوانی ئۆکرانیامان لە رێگەی مووشەکێکەوە کردووەتە ئامانج کە
خێراییەکەی لە سەروو خێرایی دەنگەوەیە.