بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا ئەو خوێندکارانەی
لە دەرەوە دەخوێنن دەتوانن بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە.
راگەیەنراوی
فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت: هەر خوێندکارێک لە دەرەوەی وڵات
دەخوێنێت، بۆ ماوەی 10 رۆژ بگەڕێتەوە و ئەو ماوەیەیان بە مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.
زیاتر: بڕیارەکە
بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەتە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی
دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان.
چی تر: رێگەپێدانەکە
لە رۆژی 16 تا 26ی ئەم مانگە دەبێت و ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار
دەکرێت.