ژووری بازرگانی سلێمانی پاسە چینییەکان رەتدەکاتەوە و جێگرەوەیان هەیە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ژووری بازرگانی سلێمانی بڕیاریدا بۆ هەر پاسێکی کۆن، بڕی 20 ملیۆن دینار بە قەرز بدات بە خاوەنەکانیان، بۆ ئەوەی پاسەکانیان بگۆڕن.

کێ دەڵێت: ئارام بابان ئەندامی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەبری دابینکردنی پاسی چینی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی سلێمانی ئەم کارە دەکرێت.

بۆچی: بەدواداچوونیان کردووە دەرکەوتووە، کڕینی پاس لەلایەن کۆمپانیا چینییەکەوە زۆر گران لەسەر شۆفێران دەوەستێت، بۆیە ئەو بیرۆکەیەیان راگرتووە و بیرۆکەی جێگرەوەیان داناوە.

زیاتر: ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی قیست دەدرێت بە شۆفێرەکان و دەتوانن مانگانە بڕی 150 هەزار دینار بدەنەوە بەبێ خستنە سەری هیچ زیادەیەک.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرینەی پاسی هێڵەکانی ناوشاری سلێمانی مۆدێلیان کۆنە، رێژەیان 200 پاس دەبێت و ساڵی ئاییندە دەگۆڕدرێن بۆ مۆدێلی سەروو 2010.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا