بابەتە
سەرەکیەکە: بەیانی ئەمڕۆ حیزبوڵای لوبنانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی بە
مووشەکی کورت مەودا لە باشووری لوبنان خستووەتە خوارەوە.
راگەیەنراوی
فەرمی: لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەداوە: بە مووشەک کاروانی هێزەکانی
ئیسرائیلییان لە شارۆچکەی تەیبە کردووەتە ئامانج، پاشان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە
جۆری (هرمز 450) خراوەتە خوارەوە .
زیاتر: هێرشەکە
بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بەرگری لە لوبنان ئەنجامدراوە،
بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر خاڵە سەربازییە هەستیارەکانی ئیسرائیل.
چی تر: پێشتر
وتەبێژی هێزەکانی ئیسرائیل رایگەیاند: بەشێک لەو مووشەکەی ئاراستەی ئیسرائیل
کرابوو بەر درۆنەکەمان کەوتووە و کەوتووەتە خوارەوە، لەو rووداوەدا پێنج کەس بریندار بوون.