وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: عێراق دەبێت پابەند بێت بە بەڵێنەکانی

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، نامەیەكی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووەو تیایدا داوای كردووە رێوشوێنی دەستبەجێ بۆ روبەڕوبونەوەی چالاكی میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران لە عێراق بگرێتەبەر.

کێ وتی: پێگەی "وای نێت" لەزاری گدعون ساعیر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، حكومەتی عێراق بەرپرسیارە لەوەی لەناو خاكەكەی هێرش دەکرێتە سەر ئیسرائیل.

ئەوەش هەیە: داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش كردووە، جوڵەی بەپەلە بكات بۆ ناچاركردنی عێراق بە پابەندبوون بە بەڵێنەكانی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەكان دانانی سنورێك بۆ هێرشی میلیشیا عێراقییەكان بۆ سەر ئیسرائیل.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا