بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی عێراق و
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختیان لە بەردەوامی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان
هەردوو وڵات کردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق
بڵاویکردەوە، فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەلینا
رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبونەوە.
ئەمەش هەیە: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی
دوو قۆڵییەکانی نێوانیان کرا بە تایبەت لە بەردەوامی هاوکاری و بەهێزکردنی پەیوەندی
و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان .
زیاتر: هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەنجامی
هەڵبژاردنی ئەمریکا و پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی و لوتکەی
کەشوهەوا کرا.