بابەتە
سەرەکیەکە: بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی هۆشداری دەدات، کاتی ئەنجامدانی
سەرژمێری گشتی و بەشداریکردنی کورد لە ئێستادا نەگوجاوە.
لێدوانی فەرمی:
شێرکۆ میروەیس بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی دەڵێت: ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ
گەڕانەوەی ئەو کەسانەی نیشتەجێی ئەم ناوچانەن.
زیاتر: تا ئێستا
ماددەی 140ـی دەستوور جێبەجێ نەکراوە، خەڵک پێشتر لەبەر دەیان هۆکار ئەو
ناوچانەیان بەجێهێشتووە، ئێستا بە زیانی کورد دەشکێتەوە ئەگەر زۆرینەی کورد
بەشداری نەکات و نەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
چی تر: پێمان
وایە کاتی ئەنجامدانی ئەم سەرژمێرییە بۆ کورد لە ئێستادا نەگونجاوە، وا بڕیار بوو
لە ساڵی 2010 ئەنجام بدرایە، بەڵام بەهۆی رێگری هەندێک لایەنی سیاسی لە بەغدا
دواخرا.
ئەمەش هەیە:
دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە بارەگای مەڵبەند کراوە دەبێت بۆ ئاسانکاری کردن لە
دابینکردنی جێگای مانەوە بۆ ئەو کەسانەی جێگایان نییە لێی بمێننەوە.
جگە لەوە: هەموو
ئەم مەترسییانە گەیەنراوەتە عێراق، بەڵام بەهۆی بڕیاری سیاسییەوە تێبینی هەرێمی
کوردستان لەبەرچاو نەگیراوە، ئێستا ئەوەی گرنگە لەم پرۆسەیەدا بە کەمترین زیان لێی
دەربچین.