بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەهەمان رۆحییەتی شەهیدەکانمان بە گژ نادادیدا دەچینەوە

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی شەهیدان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامی فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: بەهەمان رۆحییەتی یەكێتییانەی شەهیدەكانمانەوە بەگژ نادادی و نایەكسانیدا دەچینەوە و ئەو بەڵێنەی بە خەڵكمان داوە، پارێزگاریی لێبكەین و هەنگاو بۆ داهاتوویەكی شەرەفمەندانەتر دەنێین.

زیاتر: بەمەش رۆحی شەهیدانمان شاد دەكەین و كوردستان بەرەو قۆناغێك ئاڕاستە دەكەین كە شایستەی ئەو رووبارە خوێنەی رۆڵەكانمان بێت.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

ئەمڕۆ بە شانازی و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدانمان دەكەینەوە و رۆژی شەهیدی یەكێتی بەرز رادەگرین. سڵاو و خۆشەویستیی زۆرمان بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین و لەبەرامبەر دڵسۆزی و خۆڕاگرییاندا سەری رێز دادەنەوێنین.

ئەمڕۆ بۆ ئێمە یادكردنەوەی مێژووی پڕ لە سەروەری و تێكۆشانی حزبەكەمانە لەپێناو ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان، یادكردنەوەی هەموو ئەو قارەمانانەیە كە خوێنی خۆیان پێشكەشی خاكی كوردستان كرد و بە ژیانی خۆیان ئەم ئەزموونەیان هێنایە كایەوە. بۆیە كاتێك بیر لەو رابردووە پرشنگدارەمان دەكەینەوە، سوورترمان دەكات تاوەكو لە داهاتووشدا بە هەمان رۆحییەتی یەكێتییانەوە بەگژ نادادی و نایەكسانیدا بچینەوە و ئەو بەڵێنەی بە خەڵكمان داوە، پارێزگاریی لێبكەین و هەنگاو بۆ داهاتوویەكی سەقامگیرتر و شەرەفمەندانەتر بنێین، بەمەش رۆحی شەهیدانمان شاد دەكەین و كوردستان بەرەو قۆناغێك ئاڕاستە دەكەین كە شایستەی ئەو رووبارە خوێنەی رۆڵەكانمان بێت.

دروود بۆ رۆحی شەهیدانی یەكێتی و سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازادی و سەرفرازیی كوردستان و سەربەرزی بۆ كەسوكارە تێكۆشەرەكانیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا