بابەتە سەرەکیەکە: لەڕۆژی
شەهیدی یەكێتیدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوە.
پەیامی
فەرمی: مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: لەسایەی قوربانیدانی
شەهیدەكانماندا، یەكێتییەكەمان بەهەمان گیانی سەردەمی سەختی دێرینەوە بەردەوامەو
وێستگەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی كوردستانیش بەڵگەی زیندوون
زیاتر:
ئەم پێداگیری و رژدبونەمان لە درێژەپێدانی رێبازی شەهیدانەوە سەرچاوەی گرتوە و
ئەمانەتێكە لە ئەستۆمان كە دەبێت نەك هەر بۆ ئیمڕۆ بەڵكو بۆ ئایندەش درێژە پێدەری
بین تاوەكو گشت مافە بەدینەهاتوەكان مسۆگەر بكەین.
دەقی
پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی:
مێژووی پڕ سەروەریی و تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەموو رۆژەكانی پڕن لەتۆماری سەربەرزیو گیانبازی، كە سەرقافڵەی ئەم كاروانە نەپساوەیە شەهیدانی سەركردە (خاڵە شیهاب و جەعفەر عەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب ) بوون، كە لەرۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1976دا لە زیندانەكانی رژێمی بەعسی رووخاودابە دروشمی( كەم بژی و كەڵ بژی ) گیانیان بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی كورد و كوردستان بەخشی.
لەناو ئەم كاروانەی شەهیدان و سەروەراندا كەهەزاران تێكۆشەر لە نێو زیندان ،لەچالاكییەكانی نێو شار، لەسەنگەرەكانی بەرگریدابەگیان و خوێنی خۆیان چەندین داستانی نەبەردی و رووبەڕوبونەوەیان بەرامبەر بە جەلادەكان ونۆكەر و هێزەكانی رژێمی بەعسی ڕووخاوتۆماركردووە ،بۆ هەمیشە بەنەمری لەدڵ و ویژدانی هەموو كوردێكی تێكۆشەر دەمێننەوە. بۆ بەرز راگرتنی ئەو قارەمانێتی و سەروەرییانەیان و بەرز راگرتنییادەوەری وناوبانگیان، لە كۆی ساڵدا ئەم رۆژە دیاری كراوە تاوەكو هەمووان پێكەوە لەیەك ساتدا سەری رێز لەئاستیادكردنەوەیاندا دابنەوێنین.
لەم یادەدا پڕ شكۆیەدا سەربەرزین بەوەی لەسایەی قوربانیدانی شەهیدەكانماندا، یەكێتییەكەمان بەهەمان گیانی سەردەمی سەختی دێرینەوە بەردەوامەو وێستگەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی كوردستانیش بەڵگەی زیندوون.
ئەم پێداگیری و رژدبونەمان لە درێژەپێدانی رێبازی شەهیدانەوە سەرچاوەی گرتوە و ئەمانەتێكە لە ئەستۆمان كە دەبێت نەك هەر بۆ ئیمڕۆبەڵكو بۆ ئایندەی دووریش درێژە پێدەری بین تاوەكو گشت مافە بەدینەهاتوەكان لە سەرئاستی عێراقیشدا مسۆگەر بكەین.
درود بۆ رۆحی شەهیدان و سڵاوی وەفا و ئەمەكداری بۆ كەسوكار وخانەوادە هەمیشە سەربەرزەكانیان.