سەعدی ئەحمەد پیرە: بەشدارینەکردن لە سەرژمێریدا زیان بە کورد دەگەیەنێت

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان یەکێکە لەو ئامرازە سەرەتاییانەی کە وڵاتان بۆ پلاندانان و جێبەجێکردنی سیاسەتی ئابووری بەکاریدەهێنن. 

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان یەکێکە لەو ئامرازە سەرەتاییانەی کە وڵاتان بۆ پلاندانان و جێبەجێکردنی سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیان بەکاریدەهێنن.

ئەمەشی وت: سەرژمێریی دانیشتووان داتای ورد و متمانەپێکراو سەبارەت بە قەبارەی دانیشتووان و پێکهاتە و دابەشبوونی جوگرافی دەدات، ئەمەش یارمەتیدەرە لە بڕیاردانی بەئاگایانە لەسەر بنەمای زانیاریی راستەقینە.

زیاتر: سەرژمێری یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی پێداویستییە راستەقینەکانی دانیشتووان، لەڕووی دابەشکردنی سەرچاوەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە،  ئەوەش بە زانینی قەبارە و پێکهاتەی دانیشتووانی ناوچە جیاوازەکان، دەتوانرێت سەرچاوە دارایی و مرۆییەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانەتر و کاراتر تەرخان بکرێت.

چی تر: بۆیە دەبێ ئەوە روون بێت کە بەشدارینەکردن جارێک زیان لە بوونی نەتەوەی کورد لەو ناوچانە دەدات لەڕووی ژمارەوە و جارێکیش زیان بە خۆیان و خانەوادەکانیان دەگەیەنن و لە خێروبێری ئەو ناوچانە بێبەش دەبن کە پشتاوپشت تێیدا ژیاون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا